وه‌زيرى سامانهسروشتيهكان به‌وه‌كاله‌ت: له خزمه‌تی هاووڵاتییانی كوردستاندا ده‌بین
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌لێ: “سوپاسی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم بۆ ئەو متمانەیەی بە من بەخشیوە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت بەڕێوە ببەم.”
لهپهيامێكدا کەمال محەمەد ساڵح، وه‌زیری كاره‌با، كه ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه بڵاو كردووه‌ته‌وه و راى گه‌ياند:” له لایه‌ن مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه راسپێردراوم وه‌ك وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كان به وه‌كاله‌ت ده‌ست به‌كار بم،هاووڵاتیانی کوردستان دڵنیا دەکەمەوە بە پێی توانا و ئەو پەری دڵسۆزییەوە، ئەم ئەرک و بەرپرسیارێتییە نوێیە بەڕێوە ببەم و لە ئاست ئەم متمانەی سەرۆک وەزیران، لە خزمەتی هاووڵاتییانی کوردستاندا دەبین،”
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح ده‌شلێت: “لە هیچ هەوڵ و کۆششێک بۆ پێشخستنی کەرتی وزەی هەرێمی کوردستان درێغی ناکەین.”
ئه‌مڕۆ 26ی ئایارى 2022، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی د. كه‌مال ئه‌ترووشی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی په‌سند كرد و كه‌مال محه‌مه‌د وه‌زیری كاره‌بای خسته شوێنی به وه‌كاله‌ت.