بەلجیکا کارگەی دروستکردنی ستوونی کارەبا و کەلوپەلی کارەبایی لە کوردستان دادەنێت

بڕیارە بەلجیکا کارگەی دروستکردنی ستوونی کارەبا و کەلوپەلی کارەبایی لە کوردستان دابنێت.

 

لە راگەیاندراوێکدا وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە بڵلاویکردەوە کە ژمارەیەک لە بزنسکار و بەڕێوەبەری کۆمپانیاکانی هەرێمی فلاندەرزی بەلجیکا بە مەبەستی دانانی کارگەی دروستکردنی ستوون و کەلوپەلی کارەبایی سەردانی وەزارەتی کارەبایان کرد.

ئەوەش خراوەتە روو کە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا پێشوازی لەم دەستپێشخەرییە کرد و ئامادەیی وەزارەتیش بۆ هەر جۆرە کارئاسانی و یارمەتییەک بۆ دامەزراندنی کارگەی دروستکردنی ستوون و کەلوپەلی کارەبایی لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان پیشاندا.

Back to top button