یەکێتی ئەورووپا: هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه به‌ردەوام ده‌بێت
ناتالی لویسۆ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری له په‌رله‌مانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی له په‌رله‌مانی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان گوتی: “هێشتا مه‌ترسی داعش له عێراق و ناوچه جێناكۆكه‌كان “ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم” ماوه، بۆیه هاوكارییه‌كانمان بۆ هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق به‌رده‌وام ده‌بێت”.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا جه‌ختیشیكرده‌وه، “دۆخی شنگال جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه و خراپی ئه‌وشی ئه‌و ناوچه‌یه، وایكردووه خه‌ڵكی شنگال نه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان”.
له درێژه‌ی گوته‌كانیدا لوزۆ پێداگیریشی له‌وه كرد، كه “ده‌بێت حكومه‌تی عێراق به‌زووترین كات كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی شنگال بكات”.