بەیاننامەی نەتەوەیەگگرتووەکان سەبارەت بە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لە گەڵ حزبەسیاسییەکانی کوردستان

 

 

نە تەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، لە بەیاننامەیەکدا سەبارەت بە کۆبوونەوە داخراوەکەی لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بە هەنگاوێکی ئەریةی دەزانێت .

 

لە بەیاننامەی نەتەوە یەکگرتووەکاندا هاتووە ، لە دیالۆگێکدا لە هەولێر کە لەلایەن نەتەوە یەكگرتووەكانەوە رێک خرابوو، لایەنە سیاسییەكانی هەرێمی کوردستان تاوتوێی هەڵبژاردن و خزمەتگوزارییە گشتییەكان و بەهێزکردنی دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستانیان کرد.

 

لە بەشێکی دیکە ئاماژە بەوە کراوە ،  سەرۆك و نوێنەری باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ لە بارەگای سەرەکیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر، لەسەر بانگهێشتی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاریی عێراق (یونامی) کۆبوونەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوە داوە كە لەگەڵ ئەوەی بڕیارە لە یەكی تشرینی یەكەمی ئەمساڵدا هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان ئەنجام بدرێت، كۆبوونەوەكە دەرفەتێكی لە كاتی خۆیدا ڕەخساند بۆ لایەنەكان بۆ ئالوگۆڕی بیروڕا لەسەر پرسە جیاوازەكان، لەوانە پێویستیی دووركەوتنەوە لە سیاسەتی جیاکارییانە و ڕێکردن بەرەو هەڵبژاردنێكی باوەڕپێكراو و شەفاف. خزمه‌تكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لانی هه‌رێمی كوردستان له‌ گفتوگۆكانی ئه‌مڕۆدا تەوەری سەرەکی بوو.

 

لە کۆتاییدا جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و بەرپرسی یونامی، سوپاسی لایەنەکانی کردوە بۆ بەشداریکردن و داوای بەردەوامبوون و چڕترکردنی هەوڵەکانی کردووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو ئاڵنگارییە زۆرانەی کە ڕووبەڕووی هەرێمی کوردستان دەبنەوە.

Back to top button