دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ: پێویستە پەكەكە ئەم هێرشە دڕندانانە ڕابگرێت

دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەسەر تۆپهاوێشتنی پەكەكە بۆ سەر خەڵکی سڤیل، دەڵێ: پێویستە پەكەكە ئەم هێرشە دڕندانانە ڕابگرێت.

 

ئەمڕۆ هەینی، لە بەیاننامەیەكدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ رای گەیاند “لە ئەنجامی تۆپبارانکردنی دڕندانەی پەكەكە لە سنوری قەزای ئامێدی، ڕۆژی پێنجشەممە دوو منداڵ شەهید بوون و منداڵێکیش بریندار بوو، ئێمە لە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر خەڵکی سڤیل بە گشتی و منداڵان بەتایبەتی دەکەین”.

 

لەبەیاننامەکەدا دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ،  داوا لە پەكەكە دەكات دەست لەم کردارە دژە مرۆڤایەتییانە هەڵبگرێت و رێز لە سەروەریی هەرێمی کوردستان بگرێت و چیتر خاکی هەرێمی کوردستان بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان بەکار نەهێنن.

Back to top button