ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر یاسای به‌تاواندانانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن عێراقه‌وه راگه‌یاند

ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ هه‌ینی به فه‌رمی هه‌ڵوێستی خۆی له‌سه‌ر یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل خسته‌ڕوو كه دوێنێ پێنجشه‌م له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه ده‌نگی له‌سه‌ر درا و بووه یاسا.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: ئه‌مه‌ریكا زۆر نیگه‌رانه به ده‌ركردنی یاسای به‌تاواندانانی دروستكردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی عێراقه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: یاساكه ئازادی ڕاده‌ربڕین ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه و په‌ره به دروستكردنی ژینگه‌ی ڕه‌گه‌زپه‌رستی ده‌دات، هه‌روه‌ها یاساكه به ڕوونی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و پێشكه‌وتنانه‌یه كه هاوسێكانی عێراق سه‌باره‌ت به ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل دروستیان كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پاڵپشتییه به‌هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئیسڕائیل به‌رده‌وام و جێگیر ده‌بن، له‌نێویاندا پشتیوانیكردن له فراوانكردنی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هاوسێكانی بۆ به‌دیهێنانی زیاتری ئاشتی و گه‌شه‌كردن بۆ هه‌موولایه‌ك.