وڵاتانی ئەندامی ناتۆ بە ڕێبەری ئەمریکا مانۆڕێکی سەربازی ئەنجام دەدەن .
بە لەبەرچاوگرتنی بەردەوامیی هێرشەکانی ڕووسیا ، بە ئامادە بوونی 15 وڵاتی ئەندامی ” ناتۆ ” بە ڕێبەرایەتیی ئەمریکا ، رۆژی 2022/6/5مانۆڕێکی هاوبەشی سەربازی لە دەریای باڵتیک ئەنجام دەدەن بە مەبەستی ڕاهێنان و ئامادەکاریی هاوبەشی سەربازی .
جان کێربی ، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان ئاشکرای دەکات هاوکات لە گەڵ 15 وڵاتی ئەندامی ” ناتۆ ” هەر دووک سوپای وڵاتانی ” فینلاند و سوید ” لەو مانۆڕەسەربازییەدا بەشداری دەکەن .
خانەخوێی ئەو مانۆڕە سەربازییە وڵاتی سوید ، دەبێت لە ڕۆژی 5 ی مانگی 6 دەستپێدەکات و تا ڕۆژی 17 هەمان مانگ بەردەوام دەبێت .
ئەو مانۆڕە سەربازییە لە ساڵی 1972 ەوە هەمووسالێک لە دەریای باڵتیک بەرێوە چووە .