ئێران دەستیگرتووە بە سەر دوو کەشتی نەوتهەڵگری یۆناندا
![](https://xwakurk.com/wp-content/uploads/2022/05/frame-website-1-34.jpg)
لە دوای دەستبەسەرداگرتنی نەوتهەڵگرێکی ئێرانی و ڕادەستکردنی بە ئەمریکا لە لایەن هێزەکانی پاسەوانی دەریایی یۆنان ، ئەمڕۆ هەینی ئێران دەستی بە سەر دووکەشتی نەوتهەڵگری یۆناندا گرتووە .
کۆمپانیای چاوێری دەریایی ( لیسی لوڤیدز ) ئاشکرای دەکات هەردووک نەوتهەڵگرەکەی یۆنان لە نزیک گەرووی هورمز ، دەستیان بە سەردا گیراوە لە لایەن هێزەکانی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران .
هاوکات سوپای پاسدارن ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوەو ڕایدەگەێنێت ئەوان بە پێچەوانەی یاساکان کاریان کردووە بۆیە دەستبەسەرکراوەن .