سەرۆکی فەڕەنسا پێوەندی بە سەرۆک بارزانییەوە دەکات

 

 

کۆشکی ئێلیزێ لە ڕاگەیاندراوێکدا ، ناوەرۆکی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرۆك بارزانی و ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فەرەنسا ئاشکرا دەکات:

 

لە ڕاگەیاندراوەکەی کۆشکی ئیلیزێدا هاتووە  ، ئیمانۆئیڵ ماکرۆن ئه‌مڕۆ هەینی (27ی ئایار/ مایۆی 2022) بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ سەرۆك بارزانی کردووە. سەرۆک بارزانی بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆک کۆماری فەرەنسا پیرۆزبایی لە ئیمانویل ماکرۆن کردووە.

 

هەروەها ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، هەردوو سەرۆک باسیان لە دۆخی سیاسی عێراق و هەرێمی کوردستان کردووە. باسیان لە دۆخی ئەمنی و دەستێوەردانی دەرەکی لەناوخۆی عێراق کردووە.

 

Back to top button