نیۆرک تایمز : ناوەندی ئەتۆمیی پارچین -ی ئێران بە درۆن بۆردومان کراوە

 

 

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز، بە پشتبەستن بە سێ سەرچاوەی ناوخۆیی ئێران و بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا ئاشکرای دەکات ،ڕووداوەکەی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە ناوەندی ئەتۆمیی پارچینی ئێران ، ڕووداوێکی ئاسایی نەبووەو بە درۆن هێرشکراوەتە سەر ئەو ناوەندە .

 

وەزارەتی بەرگریی ئێران رۆژی هەینی ڕایگەیاندبوو ، رووداوێکی نەخوازراو لە ناوەندی ئەتۆمیی ” پارچین ” ڕووی داوە کە بۆتە هۆی کوژرانی ئەندازیارێکی ئەتۆمیی ئێران بە ناوی ئیحسان قەدبەیگی  و بریندار بوونی شارەزایەکی دیکەی ئەتۆمیش .

 

بەڵام نیۆرک تایمز پشتڕاستی دەکاتەوەو دەنووسێت هێرشەکە لە ڕێگەی درۆنێکەوە ئەنجام دراوە بۆ سەر ناوەندی ئەتۆمیی پارچین لە 37 کیلۆمەتری باشووری ڕۆژهەڵاتی تاران .

هاوکات ئەو ڕۆژنامەیە ئاماژە بەوە دەکات ، تا ئێستا هیچ کەس و لایەنێک بەرپرسیارەتی ئەو هێرشەی نەگرتۆتە ئەستۆ ، بەڵام جۆری ئەو هێرشە لە هێرشەکانی پێشووتری ئیسرائیل دەچێت .

Back to top button