سوپای ڕووسیا ، کۆنتڕۆڵکردنی شارێکی گرنگی ئۆکراینای ڕاگەیاند .

 

 

لە بەردەوامیی پێشڕەوییەکانی سوپای ڕووسیا بۆ ناوچەی ” دونباس ” و پارێزگاکانی ” دونتسک  و لوهانسک ” هەڵکەوتوو لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، توانیویانە کۆنتڕۆڵی تەواوی شاری ” لیمان ” بکەن .

 

هاوکات ئاژانسی فەڕەنسی ڕایگەیاندووە ، وەزارەتی بەرگریی ڕووسیا ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا پشتڕاستی دەکاتەوە شاری لیمان بە تەواوەتی کەوتۆتە دەست سوپای ڕووسیا ولە هێزەکانی ئۆکراینی پاک کراوەتەوە .

هەر لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە ، شاری لیمان بە دەستی هێزەکانی سوپای ڕووسیا و ملیشیاکانی کۆماری خەڵقی ” دونتسک ” ئازاد کراوە .

 

Back to top button