کۆنفرانسی ” ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوی ” لە هەولێر بەرێوە دەچێت
ئەمڕۆ دووشەممە، 30ـی ئایاری 2022 کۆنفرانسی ” ئاشتی لە ڕێگەی میانڕەوی ” لە هەولێر بەرێوە دەچێت کە لە لایەن رێکخراوی سپارک و بەهاوبەشی لەگەڵ کۆنسوڵخانەی هۆڵەنداڕێکخراوە .
ئامانج لە کۆنفرانسەکە، بەرقەراکردنی ئاشتی و رووبەرووبوونەوەی هزریی توندڕەویی و پەڕگیرییە لەنێو کۆمەڵگدا.
لەو کۆنفرانسەدا هەریەک نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و چەند بەرپرسی دیکەی حکومیی لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان بەشداریی لە کۆنفرانسەکەدا دەکەن ..