دەستپێشخەرییەکی نوێ دەدرێتە ” ڕەوتی سەدر “

 

 

هاوپەیمانیی چوارچێوەی هاوئاهەنگی ئاشکرای دەکات بەم نزیکانە دەستپێشخەرییەکی نوێ دەخەنە بەردەم ” ڕەوتی سەدر ” سەدر بۆ چارەسەرى پرسی پێکهێنانى حکومەتى نوێ و دروستکردنى گەورەترین فراکسیۆن.

 

ئاشکراشیان کردووە”نزیکبوونەوەى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان و پارتى دیموکراتى کوردستان لە رێککەوتن، ناچارمان دەکات لەگەڵ رەوتى سەدر نزیک ببینەوە”.

لەمبارەوە محەممەد قەدرى، ئەندامى پەرلەمانى عێراق لە هاوپەیمانى چوارچێوەى هاوئاهەنگى لە لیدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی : بڕیارە بەم نزیکانە هاوپەیمانێتییەکەى دەستپێشخەرییەکى نوێ بخاتە بەردەم رەوتى سەدر بۆ رێککەوتن لەبارەى پێکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق و دروستکردنى گەورەترین فراکسیۆن لە پەرلەمان

 

لە بەشێکی دیکە محەممەد قەدرى، کە سەر بە فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسایە گوتى، “بیرۆکەى پێشکێشکردنى ئەو دەستپێشخەرییە هەیە، بەڵام وردەکارییەکەى دیار نییە و بڕیارە لایەنەکانى پێکهێنەرى چوارچێوەى هاوئاهەنگى گفتوگۆی لەسەر بکەن”.

Back to top button