سبه‌ى مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دهۆک دابەش دەکرێ
پەرلەمانتارێكى فراكسيۆنى پارتى له په‌رله‌مانى كوردستان كاتى دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سنووری پارێزگای دهۆک ئاشکرا دەکات.
هيڤيدار ئه‌حمه‌د،لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبووکى تايبه‌تى خۆى نووسیویەتی” سبه‌ى له 100 سه‌د مووچه‌ى مامۆستايانى وانه‌بێژى سنوورى پارێزگاى دهۆك دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى ليژنه‌ى دارايى په‌رله‌مانى كوردستان دوێنێش هۆكارى دواكه‌وتنه‌كه‌ى ئاشكرا كرد و راى گه‌ياند:” وەک ئەندامی لیژنەی دارایی بەدواداچوونم بۆ هۆکاری دواکەوتن و دابەشنەکردنی مووچەکانی ئێوە کرد و لەگەڵ هەریەک لە دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی و بەرێوەبەری گشتیی بانکی هەرێم و گەنجینەی پارێزگای دهۆک گفتوگۆی کردووە و لە هۆکاری دواکەوتنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی دهۆکی کۆڵیوەتەوە کە کێشەیەکی بانکی هەبووە .