کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانهى هاووڵاتييان چارەسەرکرا
وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان چارهسهركردنى کێشەى دواکەوتنى دابەشکردنى بەشەخۆراکى مانگانەى هاووڵاتییانى راگهياند.
له راگهيێندراوێكدا وەزارەتی بازرگانی و پيشهسازى كه له پهيجى فهرمى خۆى بڵاويكردۆتهوه راى گهياندووه: “ئەمڕۆ بە بەشداری کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی و پیشەسازی و د. ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران، کۆبوونەوەیەک بۆ خستنەڕووی گرفتەکان و هەماهەنگی لە نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کیشەکان بەڕێوەچوو”.
وهزارهتهكه راشيگهياندووه: “لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کەمکردنەوەی رۆتین لە وەزارەت و دۆزیینەوەی رێکاری گونجاو بۆ مامەڵەی هاووڵاتییان لە هەردوو کەرتی بازرگانی و پیشەسازی کرا و ئاماژەش بەوەدرا کە باشترین رێکار بۆ نەهێشتنیی ئەو رۆتیینە پەیڕەوکردنی سیستەمی بە ئەلیکترونی ئاڵووگۆڕی نووسراوەکانە کە لە ئێستادا لە تۆمارکردنی کۆمپانیان لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تۆمارکردنی کۆمپانیاکان لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی پەیڕەو دەکرێت”.
باس لهوهش كراوه كه تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە بەشە خۆراکی مانگەی هاووڵاتیان کە لە رابردوودا چەند جارێک دوا دەکەوت، بەڵام ئەو گرفتە لە نێوان هەردوو وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی بازرگانی حکوومەتی فیدراڵ چارەسەر کراو بەوەش توانراوە بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 1 و 2ی ئەمساڵ دابەش و هەردوو بەشە خۆراکی مانگانەی مانگی 3 و چواریش 30٪ دابەش بکرێت.
وەزارەتی بازرگانی جەختی لەوەش کردووەتەوە کە هەر لە کۆبوونەوەکەدا باس لەو گرفتانە کرا کە لەبەردەم کارگەکان لە هەرێمی کوردستان هەن و باس لە رێگاکانی چارەسەر کردنیان کرا بۆ ئەوەی سەرنجی زیاتری وەبەرهێنەران رابکێشرێت بۆ دروستکردنی کارگەی نوێ و کار ئاسانییان بۆ بکرێت لە دروستکردنی کارگەی نوێدا.