دەست بە دابەشكردنی پاڵپشتی دارایی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەكرێت
بڕیارە سبەی دەست بە دابەشکردنی پارەی مانگی سێی پاڵپشتی دارایی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگاکان بکرێت.
له ئاگادارييهكدا كه ئهمرۆ دووشهممه، 30-5-2022 راگهياندنى سەرۆکایەتی زانکۆی سەلاحەدین بڵاويكردۆتهوه، تێیدا هاتووه، “سەرجەم قوتابییانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە، بەیانی سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە”.
له ئاگادارييهكه هاتووه:” دوای بەدواداچوونێکی زۆری سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین-هەولێر لەگەڵ گەنجینە بڕیاردرا بە دابەشکردنی دەرماڵەی قوتابییان.
ئهوهش خراوهته روو:” سەرجەم قوتابیانی کۆلێژەکانی زانکۆمان ئاگادار دەکەینەوە، بەیانی رۆژی (سێشەممە 31ـی ئایار / مایۆی 2022) سەردانی ژمێریاری کۆلێژەکانیان بکەن بۆ مەبەستی وەرگرتنی دەرماڵە.