ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە
بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوەو خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسایەک بکات.
بەپێی بەرنامەی کار، کاتژمێر 11 پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 31/5/2022 پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە، بەرنامەی کاریش تەنیا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان دەکرێت.