نرخی بەرمیلێک نەوت 123 دۆلاری تێپەڕاند

ئەمڕۆ سێشەم 31ـی ئایار، نرخی هەر بەرمیلێك لە نەوتی برێنت بۆ 123 دۆلار و 48 سەنت هەڵكشاوە. هاوكات نرخی نەوت تێكساسیش بۆ 118 دۆلار و 73 سەنت هەڵكشاوە، بە گشتی دوو بۆ سێ‌ دۆلاری تر گران بووە.

دوێنێ دووشەممە، كۆبوونەوەی وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا بەڕێوە چووە و بڕیار دراوە بە سزادانی نوێ‌ بەسەر رووسیا لەوانەش نەوت، بەڵام ئەو سزایە نەوتی خاوی رووسیا ناگرێتەوە، ئەمەیش بە گرنگترین هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت هەژمار دەكرێت.

Back to top button