وەزارەتی ئەوقاف، ڕوونکردنەوە لەسەر حەجی ئەمساڵ بڵاودەکاتەوە

سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ دابینكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی‌ پڕۆسه‌ی‌ حه‌جی‌ ئه‌مساڵ، روونكردنه‌وه‌یه‌كی‌ له‌باره‌ی‌ نرخ و شوێنی‌ مانه‌وه‌ی‌ حاجیانی‌ كوردستان بڵاو كرده‌وه‌.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

سەبارەت بەنرخ و تێچووی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ ٢٠٢٢ سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی حاجیانی هه‌رێمی کوردستان ئەم خاڵانە دەخاتە روو

 

یەکەم

شوێنی مانەوەی حاجیان (زۆر نزیکتر) لەشوێنی حاجیانی عێراق دابینکراوە بەشێوەیەک نزیک حەرەمی پیرۆزەو پاک وخاوێن و بەکوالێتیەکی باش، حاجیان بەئاسانی دەتوانن ھاتوچۆ بکەن ئەمەش نرخی لەگەڵ شوێنێکی دوورە دەستی بێ کوالێتی دەگۆرێ و جیاوازە.

 

دووەم/ نرخی پلیتی فرۆکەی گواستنەوەی ھەرحاجیەکی ھەرێمی کوردستان لەفرۆکەخانەکانی ھەولێر سلێمانی بڕی (١٠٠)دۆلار لەفرۆکەخانەکانی عێراق گرانترە.

 

سێ یەم

توانیومانە لەئەمساڵدا سێ ژەم خواردنی شایستەو گونجاو بۆ حاجیانی کوردستان (بەمینیۆی دەوڵەمەندو ھەمەجۆر) دابین بکەین لەکاتێکا لەعێراق تەنیا دوو ژەم خواردن دابین کراوە.

 

چوارەم

سەبارەت بەچارەسەری پزیشکی حاجیان لێژنەکەمان توانی بۆ یەکەمجار گرێبەست لەگەڵ باشترین کۆمپانیای دابینکردنی دەرمانی کوالێتی بەرزی سعودیە بکات جیاواز لەساڵانی ڕابردوو.

 

پێنجەم

لەو بڕەی پارەیەی کەدەکاتە ( ٤٧٠٠ )دۆلاری حاجیانی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ بری ( ٣٣٩٧) دۆلار دەچێتەسەرحسابی دەستەی باڵای حەجی عێراق لەبەرامبەر ھۆتێل و مانەوەی حاجیان لەمەدینەی پیرۆز گواستنەوەو تێچووی( المطوفين ى سعوديه) واتە لەوبڕە تەنیا( ١٣٠٠) دۆلار ، بۆئەم ھەموو خزمەتگوزاریانەی خوارەوە لەلایەن لێژنەی ئێمە لەمەککەی پیرۆز بۆ گرێبەستی ھۆتێل و تەندروستی و ھاتوچۆ و دابینکردنی خواردن و دەرمان تەرخانکراوە.

 

شەشەم

دەستەی باڵای حەجی عێراق وێرای پارەی حاجیانی خۆیان ھاوکاری (نفقات الحاکمە) یان ھەیەو بوودجەی تایبەتیان بۆدابین دەکرێ، ھەروەھا دەستەی حەجی عێراق وەبەرھێنان لەپرۆسەی عومڕەدا دەکەن، لەکاتێکدا ھەرێمی کوردستان لەم بودجەو ھاوکارییە بێ بەشکراوە.

 

حەوتەم

بەڕێزان لە لێژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان، زانیاریان هەیە لەسەر پڕۆسەی حەج لە ساڵانی ڕابردوو کە خەرجی دووری و نزیکی ھۆتێل لەمەککەی پیرۆزچەندەجیاوازی هەیە بۆ مانەوەی حاجیان.

 

هەشتەم

لیژنەی ئەوقافی پەرلەمانی کوردستان و ھەرلایەنێک هەر کاتێک بیانەوێت

دەتوانن ناوەڕۆکی گرێبەستەکانی تایبەت بە بواری حەج لە بەڕێوەبەایەتی گشتی حەج و عومڕە ببین کە واژۆکراون.

 

لە کۆتایدا ئێمە لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی وەکو ئەرکێکی نەتەوایەتی و ئایینی خۆمان لە هەموو لایەک بە بەرپرسیارتر و پەرۆشتر بۆ ئەم پرۆسەیە دەبینین

بۆ خزمەتکردنی حاجیانی هه رێمی کوردستان ، بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین ئەم پرۆسە ئایینیە پیرۆزە تێکەڵ بە ململانێی سیاسی و مزایەدەی سیاسی نەکرێت.

 

زیندین مولود سورچی

بریکاری وەزارەت

سەرۆکی لێژنەی خزمەتگوزاریەکانی

پرۆسەی حەج

٣١⁄٥⁄٢٠٢٢

Back to top button