نێچيرڤان بارزانى، سه‌ره‌خۆشى له‌ عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب ده‌كات

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 2022/5/31 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب، وه‌زيرى پێشووترى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ كۆچى دواييى‌ خوالێخۆشبوو ئه‌حمه‌د ته‌یب برا گه‌وره‌يان‌، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆى و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌يان كرد.

 

وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى، به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و سه‌بوورى و ئارامى به‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكاريان ببه‌خشێت.

 

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز عه‌بدولعه‌زيز ته‌ييب، سوپاس و پێزانينى خۆى و خانه‌واده‌يانى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوخه‌ميى سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و هاوبه‌شى له‌ پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى.

Back to top button