بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان پارتی پیرۆزبایی ئاراستە دەکات

 

 

لە یادی 47 سالەی دامەزراندنی یەکێتیی نشتیمانیی کوردستان ، مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان برووسکەیەکی پیرۆزبایی ئاراستەی بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نشتیمانی کوردستان و ئەندامانی مەکتە سیاسیی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی دەکات

 

ده‌قی برووسکەی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسی پارتی بە بۆنەی (47)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی:

 

بەڕێز/ بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

 

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان..

 

بە بۆنەی (47)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و ئەندامان و لایەنگرانی حزبە تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، هیوادارین لە کار و بەرنامە و چالاکییەکانی داھاتووتاندا بۆ خزمەتی گەلەکەمان بەردەوام و سەرکەوتووبن.

 

لەو دەرفەتەدا وێرای بەرزنرخاندنی ئەم یادە و تێکۆشانی یەکێتیی نیشتمانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلەکەماندا، دووبارە جەخت دەکەینەوە لەسەر هەماهەنگی و تەبایی و دۆستایەتی نێوانمان و تێکڕای هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان بۆ زیاتر هاودەنگی و یەکڕیزی و داکۆکیکردن لەو ئەزموونە و دەسکەوتەکانمان و پتەوکردنی گیانی یەکگوتاری و یەکهەڵوێستی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی گیروگرفت و کێشەکان و پاڵپشتیکردنی حکومەت و پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.

 

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین.. هەر سەرکەوتوو بن..

 

 

 

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان

 

1ـی6ـی2022

Back to top button