پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و وەزیری تەندروستی یش بەشداری بهشێكی كۆبونەوەكە دەكات.

ئهمڕۆ پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و وەزیری تەندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستانیش بەشداری بهشێكی كۆبونەوەكە دەكات.
د.سامان بەرزنجی، وهزیری تهندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رای گەیاند، “لە یەكێك لە كارنامەی دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان، گفتوگۆ لەبارەی راپۆرتێكی لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر دەكرێت كە راپۆرتەكە بە دواداچوونی وردە لە بارەی دەرمانی بێ كوالیتی و ماوەبەسەرچوو و قاچاغ و نرخی نەخۆشخانە تایبەتەكان،” لەم بەشەی دانیشتنی پەرلەمان ئاماده دهبین.
هاوکات بەپێی بەرنامەی کاری دانیشتنەکەی ئەمڕۆ پەرلەمان، بەشێکی دیکەی تایبەتە بە دەنگدان لەسەر پێشنیازەیاسای (بەڕێوەبردن و پاراستنی ئاو لە هەرێمی كوردستان-عێراق) دەكرێت. هەر بەپێی نەرنامەی کار خوێندنەوەی یەكەمیش بۆ ئهم پشنیازو پرۆژە یاسایانە دەكرێت (پێشینازە یاسای ئەرك و مافەكانی هێزكاری تەندروستی لە هەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژەیاسای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان-عێراق، پڕۆژەیاسای دەستەی متمانە بەخشین بە دامەزراوەكان و پڕۆگرامەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا لە هەرێمی كوردستان-عێراق).
کۆتا تەوەری دانیشتنی ئەمرۆی پەرلەمانیش خوێندنەوەی دووەم بۆ ئەم پرۆژە و پێشنیازە یاسایانە دەكرێت، (پێشنیازە یاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی ماددەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆڕكردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان ژمارە (١٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ی هەمواركراو، پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان، ژمارە (٧٦)ی ساڵی ١٩٨٣).