مەسرور بارزانی، ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، ڕەزامەندیی لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر، دا.

 

لە ڕاگەیێندراوێکدا حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ پێنج شەممە، ڕای گەیاند، لە سۆنگەی بەرپرسیارەتیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لە سەرجەم نەخۆشخانە حکوومییەکان بەبێ بەرامبەر.

 

لە ڕاگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە، بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون کە بە ھەماھەنگی، کاری پێویست ئەنجام بدەن، تاوه‌كوو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان سوودمەند بن.

Back to top button