هەڕەشەیەک بۆ ملیۆنان کەس لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست کەس ئاماژەى پێنادات

بەپێی ماڵپەڕى هارتیز، زریانى لم بەشێوەیەکی گشتی لە عێراق دەدات، لە رووی ژمارە و توندیشەوە لەم چەند ساڵەى دواییدا زیادیان کردووە، چاوەڕوانیش دەکرێت، لە چەند ساڵی داهاتوودا خراپتر ببێت. زریانى لم، نەک هەر تەنها دەبنە هۆکارى بێزاری، بەڵکو دەبنە هۆکاری ئەوەى کە تێچوونى تەندروستی و ئابووریشیان هەبێت.

لە راپۆرتێکی بانکی جیهانیدا کە لە 2019 بڵاو کراوەتەوە، ئەوەى خستووەتە روو، تێچووی جیهانیی زریانەکانی خۆڵبارین و لمبارین لەنێوان ساڵانی 1990 بۆ 2013 بە رێژەی 63% زیادی كردووە و گەیشتووەتە 3.6 تریلیۆن دۆلار، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقاش بە رێژەی 123% بەرزتر بووەتەوە و گەیشتووەتە 141 ملیار دۆلار.

مردنی پێشوەختە بە تەنها لە عێراق لە ساڵی 2013دا مەزەندە دەکرێت بە 10 هەزار و 400 حاڵەتی مردنی پێشوەختە کە بەهۆی بەرکەوتنی زۆر بە تۆز و خۆڵ لە هەوادا بووە. زیانە ئابوورییەکانی عێراقیش نزیکە 15 ملیار دۆلاری ئەمریکی، یاخود 2.9% بووە لە داهاتى ناوخۆ. ئەمە سەرەڕای، ئەو زیانانەى لە دەرئەنجامی داخستنی فڕۆکەخانەکان و لەدەستدانى بەروبوومەکان، کە بە هەڵسەنگاندنى بانکی جیهانى قەبارەى ئەو زیانانە بە 13 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت. بەمەش، سەرجەم تێچوونى زیانەکان لە دەرئەنجامی زریانی خۆڵەوە لە رۆژهەڵاتى ناوەڕاست و باکوورى ئەفریقا ساڵانە دەگاتە زیاتر لە 150 ملیار دۆلار و ئەو تێچوونانەش بەرەو زیادبوون دەچن.

Back to top button