ئەمریکا : پەکەکە و حەشدی شەعبی ژیانی هاووڵاتیانی شنگالیان خستۆتە مەترسی

 

لە ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا تایبەت بە  ساڵی 2021 ، سەبارەت بە عێراق و هەرێمی کوردستان ، ئاماژە بە چالاکی نایسایی و مامەڵەی خراپی هێزەکانی سەر بە ” پەکەکە ” و حەشدی شەعبی دەکات لە گەڵ هاووڵاتیانی شنگال و ناوچەکانی دەوروبەری .

 

لە پێشەکیی راپۆرتەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا هاتووە: “سنووردارکردنی ئازادیی ئاین لە دەرەوەی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بەربڵاوی ماوەتەوە. بە گوێرەی زانیاری کەسایەتییە ئایینیەکان و نوێنەرانی رێکخراوە ناحکومییەکان، هێزە ئەمنییەکانی عێراق تووندوتیژییان بەرامبەر ئەندامانی گرووپە کەمینەکان ئەنجامداوە و ترساندوویانن.”

 

 

هەر وەها ئاماژە بەوە کراوە “گرووپە ئایینییە کەمایەتییەکان، لەوانەش کریستیانەکان و ئێزدییەکان ئاماژەیان بەوەکردووە کە بوونی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە شنگال و دەشتی نەینەوا، هەروەها بۆردوومانکردنی پێگەکانی پەکەکە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیاوە ژیانی هاووڵاتیانیان خستووەتە مەترسییەوە و ئاستەنگیان لەبەردەم گەڕانەوەی ئاوارەکان دروستکردووە.”

Back to top button