هەواڵگریی ئەمریکا: پووتین نەخۆشە و بۆشایی دەسەڵات لە دوای پووتین رەنگە زۆر مەترسیدار بێت لەسەر جیهان

بە گوێرەی راپۆرتێکی نوێ، کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا پێی وایە، تەندروستیی ڤلادیمێر پووتین، سەرۆکی رووسیا تێکچووە و خەریکی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجەیە.

بەپێی گۆڤاری “Newsweek”ی ئەمریکی، بەرپرسانی باڵا لە سێ دەزگای هەواڵگریی ئەمریکی رایانگەیاند، پیاوە بەهێزە رووسییەکە دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشیی درێژخایەنەوە.

بەرپرسێک لە هەواڵگریی ئەمریکا گوتی: “بەدڵنیاییەوە پووتین نەخۆشە. و ئایا بەمنزیکانە دەمرێت یان نا تەنها قسەکردن و پێشبینییە”.

راپۆرتەکە ئەوەشی خستە روو، دوو بەرپرسی دیکە کە یەکێکیان سەر بە دەزگای هەواڵگریی پێنتاگۆنە و یەکێکیان ئەفسەرێکی خانەنشینە لە هێزە ئاسمانییەکان گوتیان، “دیدی داهاتووی سەرۆکی رووسیا ناڕوونە”.

راپۆرتەکە رایگەیاند، پووتین لە زۆربەی کاتەکانی مانگی نیسانی رابردوو بوونی نەبوو لە گۆڕەپانی جیهانیدا، چونکە خەریکی وەرگرتنی چارەسەری شێرپەنجە بووە، لەو بارەیەوە ئەو ئەفسەرە خانەنشینە پرسیاری ئەوەی کرد، ئایا پووتین نەخۆشە؟ بەڵام نابێت رێگە بدەین چاوەڕێی مردنی بمانبات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێشوەختە لەلایەن ئێمەوە. “رەنگە بۆشایی دەسەڵات لە دوای پووتین زۆر مەترسی بێت بۆ سەر جیهان”.

بەپێی کۆمەڵگەی هەواڵگریی ئەمریکا، پووتین بە بەردەوام هەست بە نەخۆشیی خۆبەزلزانین دەکات دەربارەی کۆنتڕۆڵکردنی دەسەڵات و، رەنگە لە مانگی ئاداری رابردوو لە هەوڵێکی کوشتن رزگاری بووبێت.
یەکێک لە گەورە بەرپرسانی هەواڵگریی گوتی: “مشتەکەی پووتین بەهێزە، بەڵام چیتر رەها نییە و مانۆڕەکانی نێو کۆشکی کریملین زۆر توند نەبوون، چونکە هەمووان هەستیان دەکرد کە کۆتایی نزیکە”.
هەروەها بەرپرسان هۆشدارییان دا، لەگەڵ زیادبوونی گۆشەگیرکردنی پووتین گەیشتن بە زانیارییە هەواڵگرییە باوەڕپێکراوەکان زۆر زەحمەت بووە.

Back to top button