میسی:ئینریكی پێویسته‌ ئه‌م كاره‌ بكات بۆ سه‌ركه‌وتن

خواكورك

بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە ئیدارەی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لیۆنیل میسی داوایەکی ئاراستەی ئینریکی ڕاهێنه‌ری یانه‌كه‌ ‏کردووە و پێی رایگەیاندووە”كە ھێندە گۆرانکاری لە تیپەکەدا مەکە کە ئەنجامەکەی بەخراپ ‏بەسەرماندا بشکێتەوە و هەروەها چیتر نابێت (ئینێستا و راکیتیچیش) بخاتە سەر کورسی یەدەکی ‏تیپەکەی‎ .‎
سەبارەت بە پێشەنگی لالیگا و نازناوی ئەم وەرزەش لیۆنیل میسی رایگەیاندووە”چۆنیەتی ‏شکست پێھێنانی ریاڵ مەدرید لە یاری کلاسیکۆدا مانای بردنەوەی نازناوی لالیگایە بۆ ھەر ‏یانەیەک بێت بۆیە شکست پێھێنانی ریال گەورەترین ئەرک و کاری یانەی بارسێلۆنا دەبێت و ‏بویە لەم یاریەدا بەهیچ شێوەیەك نابێت ئینریكی ئینێستا و راکیتیچ بخاتە سەر کورسی یەدەکی ‏تیپەکەی‎ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتنی بارسیلۆنا مسۆگه‌ربێت.

Back to top button