ئەنجوومەنی دادوەریی: یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە بەركاری دەمێنێتەوە
ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان جەختی لە نایاساییبوونی بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵیی عێراق كردەوە و رای گەیاند كە یاسای نەوت و گازی هەرێمی كوردستان بە بەركاری دەمێنێتەوە.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان ناوەڕۆكی ڕاگەیاندراوێكی ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستانی بڵاو كردەوە كە تێیدا هاتووە: كرداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی په‌یوه‌ندیدار به نه‌وت و گاز له‌گه‌ڵ ده‌ستووری عێراقی ساڵی 2005 گونجاوه و حوكمه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز ژماره 22 ی ساڵی 2007 كه له په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رچووه، پێچه‌وانه‌ی حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراق نییه، ”پڕۆسه‌كانی گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت و گاز وه‌ك تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی ده‌سه‌ڵاته فیدراڵییه‌كان ده‌ستنیشان نه‌كراوه وه‌ك له مادده‌ی 110ی ده‌ستووری عێراقدا هاتووه، بۆیه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گاز به‌ركار ده‌مێننه‌وه“.
بەپێی ڕاگەیاندراوەکە ئەنجوومەنی دادوەری ئەوەشی ڕوون كردۆتەوە، به گوێره‌ی مادده‌ی 112ی ده‌ستووری عێراق، حكوومه‌تی فیدراڵی نه‌وت و گازی ده‌رهێنراو له كێڵگه‌كانی ئێستا له‌گه‌ڵ حكوومه‌ته‌كانی هه‌رێمی كوردستان و پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كان به‌ڕێوه ده‌بات و دابه‌شكردنی داهاته‌كه‌شی به شێوه‌یه‌كی دادپه‌روه‌رانه دابه‌شی سه‌ر دانیشتووان ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ دیاریكردنی پشكێك بۆ ئه‌و هه‌رێمه زیانلێكه‌وتووانه‌ی كه له‌لایه‌ن ڕژێمی پێشوو بێبه‌ش كراون“.
ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان ئاشكرای كردووە، مادده‌ی 112 ته‌نها كێڵگه‌كانی ئێستا ده‌گرێته‌وه، ئه‌مه‌ش به واتای ئه‌و كێڵگه نه‌وتییانه دێت كه به‌رهه‌مهێنانی بازرگانییان هه‌بووه پێش ڕیفراندۆمی ده‌ستووری عێراقی له ئابی 2005، واتا له دوای ئه‌م رێكه‌وته‌وه پرۆسه‌ی نه‌وت و گاز ده‌كه‌وێتە ژێر تایبه‌تمه‌ندییه حه‌سرییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، به‌م شێوه‌یه ده‌قه‌كانی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان – عێراق ژماره 22ی ساڵی 2007 به پێناسه‌ی (كێڵگه‌ی ئێستا) له مادده‌ی یه‌كه‌می ئه‌و یاسایه‌دا له‌گه‌ڵ حوكمه‌كانی ده‌ستووری عێراقدا ده‌گونجێت و پێچه‌وانه‌یان نییه.
باسی لەوەشکردووە کە: “به‌پێی مادده‌ی 92/2 له ده‌ستووری عێراق، پێویسته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران یاسایه‌ك ده‌ربكات بۆ دامه‌زراندنی دادگای باڵای ئیتیحادی، به‌ڵام تاكوو ئێستا هیچ یاسایه‌كی له‌و جۆره ده‌رنه‌چووه، بۆیه له عێراقدا دادگایه‌كی ئیتیحادی كه به‌پێی ده‌ستوور دامه‌زرابێت بوونی نییه، ئه‌و دادگایه كه بڕیاری 15 ی شوباتی 2022ی به مه‌به‌ستی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان ژماره 22 ی ساڵی 2007 ده‌ركردووه، هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی ده‌ستووری نییه، بۆیه یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستان به‌ركار ده‌مێنێته‌وه”.