بایدن مانگی داهاتوو لە کۆبوونەوەی لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو بەشداری دەکات
چەند بەرپرسێکی ئەمریکی بە کەناڵی سی ئێن ئێنیان راگەیاندووە، گەشتەکانی سەرۆک جۆ بایدن بۆ سعودیە و ئیسرائیل دواخراوە بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی هاوکاری کەنداو لە چوارچێوەی گەشتێکی فراوانتر بۆ ناوچەکە.
بەرپرسێكی باڵای حكومەت بە تۆڕەكەی راگەیاندووە، كۆشكی سپی كار لەسەر گەشتەكەی جۆ بایدن دەكات بۆ بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی لوتكەی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو، هەروەها كاتێك وادە و وردەكارییەكەی رادەگەیەنرێت ئاگاداردەكرێتەوە.
پێشتر کۆشکی سپی هەواڵی سەفەری بایدن بۆ سعودیە و ئیسرائیل لە ماوەی مانگی حوزەیرانی ئەمساڵدا پشتڕاست نەکردۆتەوە.
بایدن ڕۆژی ههینی ڕایگهیاند که هێشتا دڵنیا نییه که دهچێته سعودیه یان لهگهڵ شازادهی جێنشینی سعوودیه محهمهد بن سهلمان کۆدهبێتهوه.