هه‌ولێر.. ئێوارەی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرتی بێ بەرامبەر ساز دەكرێت
وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزارئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، بەڕێوەبەرایه‌تی گشتیی گەشتوگوزاری هەولێر، له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما دا، ئێوارانی هەموو شەممەیەک ئاهەنگ و كۆنسێرت بێ بەرامبەر بۆ خه‌ڵك و گه‌شتیاران ساز دەكات.
هاوکت له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوە دکراوە ، كۆنسێرت و ئاهه‌نگه‌كان كاتژمێر 8ی ئێوارە دەست پێ دەكەن و هەر جارە لە یەكێك لە پاركەكانی هەولێر دەبێت. بۆ ئەم هەفتەیەش كۆنسێرتەكە لە پاركی شانەدەر ساز دەكرێت.
لە کۆتاییشدا هاتووە ، بەهۆی سەقامگیریی پایتەختی هەرێمی كوردستان و دابینكردنی پێداویستییەكانی گەشتیاری، ڕێژەی گەشتیاران بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە و حكوومەتی هەرێمی كوردستان هەموو كارئاسانییەكی بۆ كەرتەكە كردووه.