لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، بە گوژمەی 8 ملیار دینار 16 پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە قەزای باتیفا جێبەجێ دەکرێت

لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رەزامەندی درا لەسەر جێبەجێکردنی 16 پڕۆژەی خزمەتگوزاریی جۆراوجۆر بۆ زیاتر خزمەتکردنی خەڵکی قەزای باتیفا بە گوژمەی 7 ملیار دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان، هەروەها 6 پڕۆژەی دیکەش بە گوژمەی یەک ملیار دینار لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ جێبەجێ دەکرێن.

هاوکات دروستکردنی پارکێک لە سەنتەری قەزای باتیفا بە گوژمەی 160 ملیۆن دینار، کە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دروست دەکرێت.

Back to top button