عه‌بادی بۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا: ته‌نها هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه ئیداره‌ی شنگال ده‌ده‌ن.

خواكورك
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا به سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیایی ڕاگه‌یاندوه” هێزه‌كانی سه‌ر به سوپای عێراق و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئیداره‌ی دۆخی شنگال ده‌كه‌ن و ڕیگا به هیچ ده‌ستێوه‌ردانێكی تر ناده‌ن له ناوچه‌كه، كه مه‌به‌ست لێی چه‌ته‌كانی په‌كه‌كه بووه.
رۆژی سێ شەممە 14/3/2017 (حەیدەر عەبادی و بینالی یڵدرم) هه‌ردوو سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و توركیا له په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنی نێوانیاندا چەند پرسێکی نێوان هەردوو وڵات گه‌نگه‌شه ده‌كه‌ن، کە گرنگترینیان پرسی پەکەکە لە خاکی عێراق و کەمپی باشیک بووە، کە هێزی سەربازی تورکیای لێ جێگیرکراوە، هه‌ر دوولا دڵنیایی له یه‌كتری وه‌رده‌گرن له‌سه‌ر ئه‌م پرسه.
بەپێی راگەیێندراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق حه‌یده‌ر عەبادی باسی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە موسڵ كردووە و ئەوەی روونكردنەوەتەوە “سەرەڕای زۆری ژامرەی ئاوارەكان، ئۆپەراسیۆنەكە زۆر بە باشی بەڕێوەدەچێت و حكومەتی عێراقیش پێداویستییەكانی بۆ ئاوارەكان دابینكردووە.
لەبارەی ڕه‌وشی شنگال و ده‌وروبه‌ری، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئەوەشی بە سەرۆك وەزیرانی توركیا راگەیاندووە “هێزە ناوەندییە عێراقییەكان بە هاوكاری پێشمەرگە ئیدارەی دۆخی ئەمنی شنگال دەكەن و حكومەتی عێراق رێگا بە هیچ دەستێوەردرانێك لەو بوارە ناكات.
لە بەشێكی دیكەی بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەكراوە، عەبادی داوای لە یڵدرم كردووە “پێویستە سەرجەم هێزەكانی لە خاكی عێراق بكشێنتەوە، چونكە ئەو پرسە پەیوەندی بە سەروەری عێراقەوە هەیە، هه‌روه‌ها باس له‌وه كراوه كه عێراق سوورە لەسەر پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی لەگەڵ توركیا تاوەکو ئاستێكی بەرز، له كۆتادا (بینالی یڵدرم) عەبادی بانگهێشتی توركیا كردووە، بە مەبەستی بەهێزكردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان هەر دوو وڵات.