په‌رله‌مانی كوردستان دانیشتنێكی دیكه‌ ئه‌نجام ده‌دات و دوو پێشنیازە یاسا ده‌خرێته‌ڕوو

سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا بانگهێشتنی په‌رله‌مانتاران ده‌كات بۆ دانیشتنی ژماره‌ (4)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی چوارەم له‌ خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ (7ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022).

 

به‌ گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان، دانیشتنی په‌رله‌مان له‌ كاتژمێری (11)ی پێشنوه‌ڕی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ده‌بێت و به‌رنامه‌ی كاریش بریتییه‌ له‌ خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ هه‌ردوو “پێشنیازەیاسای بەركاركردن و هەمواری یاسای گرتنی مایەی قاچاغ و قەدەغەكراو بۆ ئاڵوگۆركردن لە بازاڕە نێوخۆییەكان” و پێشنیازەیاسای هەمواری جێبەجێكردنی یاسای چاودێریی نەوجەوانان.

Back to top button