هێزه ڕه‌شه‌كه به‌فه‌رمانی به‌غدا ده‌كشێنه‌وه.
خواكورك
بەرپرسێکی پارتی دیموكراتی كوردستان لە شاری کەرکووک باس له هێزه ڕه‌شه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت” ئه‌و هێزه ده‌كشێنه‌وه و كۆمپانیایی نه‌وتی باكور چۆڵده‌كه‌ن.
پاش ئه‌وه‌ی (حه‌یده‌ر عه‌بادی) سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی سلێمانی كرد له هه‌فته‌ی ڕابردوو و له‌كۆبونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و باسكردنی ئه‌و پرسه سه‌رئه‌نجام بریاری پاشه‌كشه‌ی ئه‌و هێزه درا.
له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ش به‌رپرسێكی پارتی ئاشکرای دەکات کە (یەکێتی) بڕیاریداوە ھێزە رەشەکەی لەنێو کۆمپانیای نەوتی باکوور بکشێنێتەوەو بڕیاریشە بەغدا زیاتر بره‌و بە پاڵاوگەی کۆمپانیای نەوتی باکوور بدات بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كێشه و گرفتێكی بۆ درووست نه‌كرێ، بەرپرسێکی یەکێتیش لەو شارە دەڵێت”چاوەڕێین بەغدا ھەنگاوی کرداری بنێت بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانیان کە به ئێمه‌یان داوە.
ئه‌وه‌ی جێگای ئاماژه بۆ كردنه ئه‌و هێزه‌ی یه‌كێتی كه به هێزه ڕه‌شكه ناسراوه هێزی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كێتیه له شاری كه‌ركوك چه‌ند ڕۆژێك به‌ر له ئێستا به بێ پرسی حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا چوونه سه‌ر پاڵاوگه‌ی نه‌وتی كه‌ركوك و له‌وێ دامه‌زران، به‌ڵام هه‌ر زوو كاردانه‌وه‌ی لێ كه‌وته‌وه به‌كارێكی خراپ وه‌سف كرا، له لایه‌ن خه‌لكی كه‌ركوك و كۆی لایه‌نه سیاسیه‌كانی ئه‌و شاره و به بڕیاری تاكڕه‌وی باڵێكی نێو یه‌كێتی هه‌ژمار كرا، بۆیه ئێستا بڕیاری پاشكشه‌یان داوه و له به‌ڵێنی سه‌ر زاری خۆیان پاشگه‌زبوونه‌وه پاش سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بۆ سلێمانی.