بیرەکانی ئاوی خواردنەوە کارەبای تایبەتیان دەدرێتێ

 

ئەنجومەنی وەزیران لە کۆبوونەوەی خۆیدا وەزارەتی کارەبا و شارەوانی، لەگەڵ پارێزگارەکان راسپاردووە بۆ ئەوەی کارئاسانی بکەن لە گەیاندنی کارەبا بۆ زیاتر لە 100 بیر لە شاری هەولێر.

لەمبارەوە ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ ڕاگەیاندنەکان گوتی: بە پێی فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران ئەو بیرانەی کە پێویستیان بە گەیاندنی کارەبا بێت، یاخود لە رووی تەکنیکییەوە پێویستی بە هاوکاری و پاڵپشتی بێت، “ئێمە وەک وەزارەتی کارەبا ئامادەین، هاوئاهەنگیشمان کردووە لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای هەولێر یاخود شارەکانی دیکە.”

 

Back to top button