بلومبێرگ: ئەگەری هەیە ئەمریکا چاوپۆشی لە یاسای گەمارۆکانی نەوتی ئێران بکات
به پێی ڕاپۆرتی بلومبێرگ نیوز، بهرپرسێكی باڵای گرووپی “ڤیتۆل” كه گهورهترین كۆمپانیای تایبهتی بازرگانی نهوته له جیهاندا ڕایگهیاند ئەگەری هەیە ئهمریكا چاپۆشی لە یاسای گەمارۆکانی نەوتی ئێران بکات لە پێناو کۆنتڕۆڵکردنی نەرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهانیدا
مایك مۆلەر، سەرۆكی بەشی ئاسیای “ڤیتۆل “رایدەگەیەنێت، لە پێش هەڵبژاردنی ناوەڕاستی خولی ئەمەریكا لە مانگی نۆڤەمبەردا، حكومەتی جۆ بایدن رەنگە بڕیار بدات چاو لە هەناردەی نەوتی ئێران دابخات بۆ ئەوەی نرخی نەوت بەرز نەبێتەوە.
بە وتەی ناوبراو، بە ئەگەرێکی زۆرەوە بایدن ڕێگە بە ئێران بدات تەنانەت بەبێ ڕێککەوتنی ئەتۆمیش بڕێک بۆ هەناردەی نەوتی خۆی زیاد بکات.
مۆلەر ڕایگەیاندووە کە ئەگەر ڕێککەوتنە ئەتۆمییەکە زیندوو بکرێتەوە، ئێران ڕۆژانە زیاتر لە ٥٠٠ بۆ یەک ملیۆن بەرمیل نەوت دەخاتە بازاڕەوە، هەروەها ئێران ١٠٠ ملیۆن بەرمیل کەمتر نەوتی هەڵگیراوی هەیە کە دەتوانێت زووتر بچێتە بازاڕەوە
ئەوەش دەتوانێت کاریگەرییەکی بەرچاوی هەبێت، لە کۆنترۆڵی نرخی نەوت لە جیهاندا .