سەرۆك بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی ڕۆمانیا لە عێراق دەكات

 

ڕۆژی دووشەممە 6ـی حوزەیرانی 2022 لە سەلاحەددین سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە ڕادۆ دۆبرێ باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا لە عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و ئاستەنگ و كێشەكانی بەردەم پێكهێنانی حكوومەتی تازەی عێراق ئاڵوگۆڕ كرا و، پەیوەست بە بارودۆخی عێراق سەرۆك بارزانی ئەوەی دووپاتكردەوە كە هاووڵاتیانی عێراق شایانی ئەوەن دەوڵەتێكی دامەزراوەیی و خەدەمات و سەقامگیرییان هەبێ و، لە دوای 2003 ئەو دەرفەتە هەبوو عێراق بكەوێتە سەر ڕێگەیەكی دروستەوە بەڵام بەداخەوە سوود لەو دەرفەتە وەرنەگیرا.

هەر لەو دیدارەدا پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و وڵاتی ڕۆمانیا تاوتوێ كرا باڵیۆزی ڕۆمانیا ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان و كاری هاوبەش و هەماهەنگیی لە گەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارە جیاجیاكان دەربڕی.

لە بەشێكی تری ئەو دیدارەدا سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە باڵیۆزی نوێی ڕۆمانیا كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست لە ئەرك و كاری تازەیدا.

سەرۆک بارزانی ، ڕادۆ دۆبرێ
Back to top button