بزانه‌ كه‌ی تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان ئه‌نجامده‌درێت.

خواكورك

شه‌وی ڕابردوو دوو یانه‌ی تر بۆ قۆناغی هه‌شتی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا به‌دیار كه‌وتن كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یانه‌كانی (لیسته‌ر سیتی  ئینگلیزی و یۆفانتۆس ئیتاڵی) بوون، هاوشانی یانه‌ سه‌ركه‌وتوه‌كانی (ریال مه‌درید-به‌رشه‌لۆنه‌-بایه‌رن میونخ و دۆرتمۆند) ئێستا ژماره‌ی سه‌ركه‌وتوان بون به‌ شه‌ش یانه‌ و چاوه‌ڕوانی ئه‌م شه‌ون بۆ ته‌واو بوونی هه‌ر هه‌شت یانه‌ سه‌ركه‌وتووه‌كه‌.

وابڕیاره‌ ئه‌م شه‌ویش دوویانه‌ی تر سه‌ربكه‌ون له‌ یاری نێوان هه‌ر دوویاری (ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و لیڤه‌ركوزن)-(مانجسته‌ر سیتی و مۆناكۆ). كه‌ وا بڕیاره‌ ئه‌م شه‌و یاریه‌كان كاتژمێر (10:45) ده‌قه‌ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌بچن.

پاش ته‌واووبنی سه‌رجه‌م یارییه‌كان وا بڕیاره‌ تیروپشكی قۆناغی هه‌شتی خوله‌كه‌ له‌ ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێری (10:30) ئه‌نجامبدرێت و هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كانیش كراوه‌ن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌كانی نێوان یانه‌كان.

Back to top button