دژەتیرۆری کوردستان: لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا لە هەولێر کەسێك بریندار دەبێت

لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکدا لە هەولێر کەسێك بریندار دەبێت.

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی حوزەیران، لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری هیوندای تۆکسۆن لە گەڕەکی سێتاقانی شاری هەولێر لە نزیک بارەگای حیزبی سازمانی خەباتی ئێران، کەسێک بریندار بوو.

 

بە گوێرەی زانیارییەکان، بریندارەکە، شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بووە و ناوی (ئەکبەر سەفەر ئەڵماس)ە و خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان و، لەدایکبووی 1973یە و ئەندامی حیزبی سازمانی خەباتی ئێرانە.

 

هاوکات لێکۆڵینەوەکانی دەزگا ئەمنییەکان لەو بارەوە بەردەوامە.

Back to top button