بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ديكه پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر ههژماری وەزارەتی بازرگانی

بەرێوەبەرێکی گشتی وەزارەتی بازرگانی رای دەگەیەنێت: بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دیناری ديكه پارەی گەنمی جوتیاران خرایە سەر ههژماری وەزارەتی بازرگانی و دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.
نەوزاد شێخ کامل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی رایگەیاند، بڕی 7 ملیار و 500 ملیۆن دینار وەجبەی دووەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2022 خراوەتە سەر ههژماری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی.
ئاماژهی بهوهشدا، دوای ئەوەی رێکارە کارگێڕی و داراییەکان تەواو بوون، بەپێی رۆژی وەرگرتنی گەنم لە رێگهی سایلۆکانەوە دەست دهكرێت بە دابەشکردنی ئهو پارهیه بهسهر جوتیاراندا.
وهك دووپاتیشیكردهوه، ئەم بڕه پارهیه بەم شێوە بەسەر پارێزگاکان دابەشکراوە:
پارێزگای سلێمانی 5 ملیار دینار
هەولێر 2 ملیار دینار
دهۆك 500 ملیۆن دینار