دهۆك: بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، بەردی بناغەی سێ پرۆژەی گرنگ دادەنرێت
ئەمڕۆ سێشەممە 7ی حوزەیرانی 2022، بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕێوڕەسمی دانانی بەردی بناغەی سێ پڕۆژە لە دھۆک بەڕێوە دەچێت.
رێوڕەسمەكە كاتژمێر 10:30ی بەیانی دەبێت و هەرسێ پڕۆژەکەش بریتین لە كارگەی دەستاڕی ئارد، خانووی شوشەیی بۆ چاندنی میوە و سەوزە لەگەڵ پرۆژەی بەخێوكردنی مانگا و پیشەسازیی خۆراك لە شاری دهۆك کە ئەمڕۆ بەردی بناغەیان بۆ دادەنرێت .