بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت کە بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ دەخرێن.

وەزارەتی کارەبا بڵاویکردەوە کە ئەمڕۆ سێشەممە، کەمال محەمەد ساڵح وەزیری کارەبا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بۆ بەرەنگار بوونەوەی گەرما و هەڵکشانی خواست لەسەر کارەبا کە بۆ 4250 مێگاو وات بەرز بووەتەوە، چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا بەگەڕ بخرێن.

وەزارەتەکە ڕاشیگەیاند” ئاستی ئێستا بەرهەمهێنانی کارەبا 3000 مێگاواتە و، بۆ ئەم مەبەستە، لە کۆتایی ئەم مانگە، سوتەمەنی بۆ چەند یەکەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا دابین دەکرێت.

Back to top button