ڕەشنووسی بڕیارنامەی دژ بە ئێران درایە ئاژانسی وزەی نێودەوڵەتی

ڕووسیا: بەدڵنیاییەوە ڕێک ناکەوین
ئەمەریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و فەرەنسا ڕەشنووسی بڕیارنامەیەکیان لەدژی ئێران پێشکەش بە ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کردووە.
لە ڕەشنووسەکەدا ڕەخنە لە ئێران دەگرێت کە وەڵامی تەواوەتی پرسیارەکانی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی نەداوەتەوە سەبارەت بە شوێنپێهەڵگرتنی یۆرانیۆم لە سێ شوێنی نهێنی .
وەرگرتنی ڕەشنووسەکە وەک ئاژانسی ڕۆیتەرزئاشکرای دەکات گۆڕانکارییەکی زۆری بەسەردا نەهاتووە لەوەی هەفتەی ڕابردوو بڵاوکرایەوە.
لە دەقی ڕەشنووسەکەدا هاتووە: “ئەنجومەن نیگەرانی قووڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ هاوکاری نەکردنی ئێران و “هێشتا پارێزبەندییەکانی پەیوەست بەسێ شوێن ڕانەگەیەندراوە بە ئاژانس .”
Back to top button