شەقڵاوە ؛ 656 ملیۆن دینار بۆ چەند پرۆژەیەكی خەرج دەكرێت

لە چوارچێوەی پلانەکانی خزمەتگوزاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ڕووبەڕوو بوونەوە لە گەڵ قەیرانی کەمئاوی پرۆژەیەکی گرنگی دیکە لە سنووری شەقڵاوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای دەکات ، “بە گوێرەی نووسراوێك كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، ئەنجوومەنی وەزیران، ڕەزامەندی دا لەسەر خەرجكردنی گوژمەی 656،335،500 دینار بۆ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی دەوروبەری هەولێر بە مەبەستی دانانی چەند پرۆژەیەكی ئاو لە سنووری قەزای شەقڵاوە.
Back to top button