لە پەرلەمانی کوردستان ، هۆکارەکانی گرانبوونی بەنزین تاوتوێ دەکرێت
وا بڕیارە لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی پەرلەمانی كوردستان بە ئامادەبوونی تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان هەفتەی داهاتووە سەبارەت بە هۆکاری گرانبوونی بەنزین و چارەسەری دیاردەی گرانبوون ، کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن .
بە گوێرەی زانیارییەکانی ” دەزگای میدیایی خواکوڕک ” لە ئێستادا لێژنەی وزە و سامانە سروشتییەكان و پیشەسازی و بازرگانیی سەرقاڵی ئامادەکردنی ڕاپۆرتێکن لەمبارەوە بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەی پەرلەماندا بە وردی خاڵەکانی چارەسەری دەستنیشان بکەن .
هاوکات ، دەزگای میدیایی خواکوڕک ” زانیویەتی ئەو تیمەی حکومەت کە لە ئێستادا لە بەغدان سەبارەت بە ناردنی بەنزین بۆ هەرێمی کوردستان و هۆکاری ڕاگرتنەکەی لە گەڵ حکومەتی ناوەندی تاوتوێ دەکەن .