هه‌ولێر: بەهۆی خراپی به‌نزین و ده‌ستكاریكردنی، 92 بەنزینخانە سزا دران

پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای دەکات  بەهۆی خراپی به‌نزین و ده‌ستكاریكردنی، 92 بەنزینخانە سزا دران.

لەراگەیێندراوەکەی پارێزگای هه‌ولێر هاتووه‌، “لەمانگى ڕابردوودا (42) بەنزینخانە و لەسەرەتاى ئەم مانگەشدا تاوەکو ئەمڕۆ (50) بەنزینخانە لەهەولێر و دەوروبەرى لەلایەن لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى هەولێر سزادراون و ڕێکارى یاسایی لەبەرامبەر خاوەنەکانیان گیراوەتەبەر.

ئەوەش خراوەتەڕوو، هاووڵاتییان و هاوشاریانى خۆشەویستى شارەکەمان، دڵنیا دەکەینەوە تیمەکانى لیژنەى پشکنین و چاودێریکردنى بەنزینخانەکان بەردەوامن لەگرتنە بەری ڕێكکاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەر کەس و خاوەن بەنزینخانانەیەک کە بەنزینى خراپ دەفرۆشنە هاوڵاتییان و دەستکاری کوالێتی بەنزین دەکەن.

لەکۆتایی ڕاگەیندراوەکەش پارێزگای هه‌ولێر داواش لەهاووڵاتیان دەکات، لەکاتی تێبینیکردنی هەر جۆرە سەرپێچییەک لە بەنزینخانەکان و فرۆشتنى بەنزینی خراپ و دەستکاریکردنى کوالێتیەکەى لەزووترین کات ئاگادارى قائیمقامیەتى ناوەندى هەولێر بکەنەوە. هەروەها ئاگادارى خاوەن بەنزینخانەکان دەکەینەوە، لەمەودوا هەفتانە ناو و شوێنى ئەو بەنزینخانانە بڵاودەکەینەوە کە سزادەدرێن.

Back to top button