حکومەتی هەرێمی کوردستان فۆرمى پڕكردنه‌وه‌ى ناو بۆ وه‌رگرتنى شوقه‌ى كرێچییانی بڵاو کردەوە

ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، فۆرمى پڕكردنه‌وه‌ى ناوى بۆ وه‌رگرتنى شوقه‌ى كرێچییان بڵاو كرده‌وه‌ بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سوودمەندبن لە ٢٠ ھەزار یەکەکەی کرێنشینان بەردەست دەخات.

لە ڕاگەیێندراوێکدا ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان کە ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 9/6/2022، بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا ڕای گەیاندووە: “دەستەی وەبەرهێنان فۆڕمێکی سەرەتایی بۆ ئەوانەی شایستەن و دەیانەوێ سوودمەندبن لە ٢٠ ھەزار یەکەکەی کرێنشینان بەردەست دەخات ، بۆ بەرچاوڕوونی پڕۆسەی تۆمارکردن ، لەخوارەوە دەتوانن سوود لە فۆڕمەکە وەرگرن کە زانیارییەکی سەرەتاییە بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویست”.

 

لە ڕاگەیێندراوەکە هەروەها هاتووە: “دەستەی وەبەرهێنان بەردەوامە لە داڕشتن و دروستکردنی فۆڕمەکە بەشێوەیەکی تەندروست بێ هیچ کەموکوڕیییەک”.

 

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه‌، دەستەی وەبەرهێنان و دامەزراوەی “کان” دوو هەفتەیە سەرقاڵی داڕشتنی فۆڕمەکەن و هەفتەی داهاتووش فۆڕمەکە بەشێوازی ئەلیکتڕۆنی و بە ئۆنڵاین ، لەژێر چاودێری دەستەی وەبەرهێنان ، لەسەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بەردەست دەبێت. لە ماڵپەڕی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەیجی دەستەی وەبەرهێنان ، لینکی فۆڕمەکە پۆست دادەنێرێت.

Back to top button