ئەمریکا ، ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی سەر هەولێر دەکات

 

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق لە ڕاگەیاندراوێکداسەرکۆنەی ئەو هێرشە دەکات کە شەوی رابردوو کرایە سەر هەولێر و بووە هۆی برینداربوونی هاووڵاتییانی سڤیل و زیانگەیاندن بە موڵک و ماڵەکانیان و جەخت دەکاتەوە ئەو هێرشە هەڕەمەکییانە شوێنیان لە عێراق و هەرێمی کوردستان نابێتەوە و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت و هەڕەشە لە سەلامەتی و ئاسایشی گەلی عێراق دەکات .

 

لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە ، “ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندبوون بە کارکردن لەگەڵ هاوبەشە عێراقییەکانمان و هەرێمی کوردستان دەکاتەوە بەرەو ئامانجە هاوبەشەکەمان کە خۆی لە عێراقێکی ئاسایش و سەقامگیر و گەشەکردووی دیموکراسی دەبینێتەوە.”

Back to top button