جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له یادی 8 ساڵه‌ی كه‌وتنی شاری مووسڵدا سوپاسی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان ده‌كات
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له یادی 8 ساڵه‌ی كه‌وتنی شاری مووسڵدا، په‌یامێكی سوپاسنامه‌ی ئاراسته‌ی سه‌ركردایه‌تی و گه‌لی كوردستان كرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاری و پشتگیرییه‌ی له‌و كاته‌دا پێشكه‌شی گه‌لی نه‌ینه‌وایان كرد.
حه‌سه‌ن عه‌لاف جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا له سه‌ره‌تای په‌یامه‌كه‌دا به سوپاس.. كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌نووسێت: له هه‌شته‌مین ساڵیادی كه‌وتنی شاری مووسڵ به‌ده‌ست گرووپه تاریك په‌رسته‌كان، هه‌موولایه‌ك ته‌نیا لاپه‌ڕه‌ی ڕه‌شی داعش ده‌نووسنه‌وه.
هه‌روه‌ها جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا نووسیوویەتی: به‌ڵام من ده‌مه‌وێ شتێكی تر بڵێم، ئه‌ویش سوپاس بۆ كوردستانه. سوپاسی دڵسۆزانەم بۆ گەلی کوردستان و سەرکردایەتییه‌كه‌ی هه‌یه، ده‌مه‌وێ ئه‌وه به‌بیر هاوشارییانم بهێنمەوە کە ئه‌و كات كوردستان چەندین ئاواره و هەڵهاتووی ده‌ست دڕندەیی داعشی لە باوەش گرت.
حه‌سه‌ن عه‌لاف ده‌شڵێت: هه‌رگیز ئه‌وه‌م له‌یاد ناچێت كاتێك سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی به چاوی پڕ له فرمێسكه‌وه گوتی (عەرەبەکان وه‌ك بنه‌ماڵه‌ی منن و ئەوان مێوانن، و ڕێگەش نادەین زیان بە هیچ کەسێكیان بگه‌یه‌نرێت).
جێگری پارێزگاری نه‌ینه‌وا هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: له‌ناخی دڵمه‌وه ده‌ڵێم، هه‌ڵوێستی كوردستان به سه‌ركردایه‌تی و گه‌له‌كه‌یه‌وه هه‌ڵوێستێكی گه‌وره و مێژوویی بوو بۆ گه‌له‌كه‌مان له نه‌ینه‌وا به‌گشتی و گه‌لی مووسڵ به‌تایبه‌تی، ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ش بۆ هه‌میشه بیری نه‌وه‌كانمان ده‌هێنینه‌وه.
جێی باسه له ڕۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆدا و له 10ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 شاری مووسڵ كه‌وته ده‌ست چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش دوای ئه‌وه‌ی سوپای عێراق به‌بێ هیچ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌ك شاره‌كه‌ی جێهێشت.
له‌و كاته‌دا هه‌زاران ئاواره‌ی ئه‌و شاره و سه‌رجه‌م شار و ناوچه‌كانی تر ماڵ و حاڵیان جێهێشت و ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد و وه‌ك په‌ناگه‌یه‌ك شوێنی مانه‌وه و هاوكارییان پێشكه‌ش كرا.