یەكەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی كوردستان تۆمار كرا

 

گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی رای دەگەیەنێت، یەكەمین حاڵەتی مردن بە تای خوێنبەربوون تۆمار كرا كە گەنجێكی تەمەن 27 ساڵە.

 

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 11ی 6ی 2022، د. ئاسۆ حه‌وێزى، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیی حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌ و ده‌ڵێت: بەداخەوە یەکێک لە گومانلێکراوانی پەتای خوێنبەربوون کە گەنجێکی تەمەن 27 ساڵە، خەڵکی گوندی گۆڕەزی ناحیەی خەلیفانە لە دەڤەری سۆران و پشتڕاستکردنەوەی وەکوو تووشبووی نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون، دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە و مانەوەی بۆ چارەسەرەکانی و کوشندەیی باری تەندروستی، گیانی لەدەست دا و وەکو یەکەمین حاڵەتی مردن بە نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار کرا.

 

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی داوا له‌ هاووڵاتییان ده‌كات: “پابەندی ڕێنوێنییه‌كانى خۆپارێزی بن بۆ دووربوون لە تووشبوون بە نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون.

Back to top button